سەرچاوەیەک لە ئاسایشی سلێمانی روونکردنەوە لەسەر بوونی برایەکی ئەسەد لە شارەکە دەدات
  2024-12-17       1376       

سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنی لە ئاسایشی سلێمانی رەتیکردوەتەوە کە ماهیر ئەسەد برای بەشار ئەسەد سەرۆکی رژێمی سوریا گەیشتبێتە شارەکە.

ئاوێنە: پێگەی بەغداد ئەلیومی عێراقی پشت بەو سەرچاوەیە بڵاویکردوەتەوە، هیچ تۆمارێکیان لە خاڵەسنورییە ئاسمانی و خاکییەکانەوە نیە کە نیشانی بدات ماهیر ئەسەد گەیشتبێتە پارێزگاکە.

سەرچاوەکە وتوویەتی نە هاتووەتە شارەکە نە لە رێگەی سلێمانییەوە بەرەو ئێران گوازراوەتەوە.

ماوەی چەند رۆژێکە دەنگۆی هەڵهاتنی ماهیر ئەسەد فەرماندەی فەیلەقی چواری سوپای سوریا بەرەو سلێمانی بڵاوبووەتەوە.

بە گوێرەی سەرچاوەیەک بۆ کەناڵی حەدەس لە سلێمانییەوە بەرەو ئێران گوازراوەتەوە.

جیا لەوە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە فەرمی ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باس لە هاتنی ماهر ئەسەد، برای بەشار ئەسەد، بۆ ناو خاکی عێراق دەکەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×