فەرماندەی گشتیی ئیدارەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەكان لە سوریا بۆ رۆژنامەی (نیویۆرك تایمز) ڕایگەیاند، رێگەنادەین سوریا بەكاربهێنرێت وەكو خاڵی دەستپێك بۆ هێرش بۆسەر ئیسرائیل، پابەندین بە رێككەوتنی ساڵی 1974.
ئاوێنە ئەحمەد شەرع، فەرماندەی گشتیی ئیدارەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەكان لە سوریا ئاماژەی بەوەشکرد: ئەو سزایانەی بەسەر سوریادا سەپێندرابوون بەسەر جەلادەكەدا (مەبەستی ئەسەدە) سەپێندرابوون، ئێستا ئەو رۆیشتووە و داواکارین سزاکان هەڵگرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، داواش لە حكومەتەكانی وەكو ئەمریكا دەكەین دەستەی تەحریر شام لە لیستی تیرۆر دەربهێنن.