محەمەد ئەمین پێنجوێنی: تورکیا دەیەوێت کوردی ڕۆژئاوا لەگەڵ کوردی باشوور بدات بەیەکدا
  2024-12-17       573       

محەمەد ئەمین پێنجوێنی ئاماژە بەوە دەکات روخانی رژێمی بەشار ئەسەد گۆڕانکاریی گەورە لەناوچەکەدا دروست دەکات، ئەو دەڵێت "تورکیا دەیەوێت کوردی ڕۆژئاوا لەگەڵ کوردی باشوور بدات بەیەکدا".

ئاوێنە: نوسەرو سیاسەتمەدار، محەمەد ئەمین پێنجوێنی بەئاوێنەی راگەیاند گۆڕانکارییەکانی سوریا لەبەرژەوەندی کورد دەبێت، ئەو وتی "ئەمەریکاو ئیسرئیل نایانەوێت وڵاتانی ئەم ناوچەیە بەگشتی‌و سوریا بەتایبەتی وڵاتێکی یەکپارچەی دیکتاتۆری بێت، بەڵکۆ کار بۆ ئەوە دەکەن بیکەنە چەند ھەرێمێکی دیموکراسی وەک پرۆژەیەکی فیدرالیزمی ناوچەکە کە سوودی کوردی تێدایە، بەمەرجێک کورد یەکدەنگ بن".

وتیشی "دەبێت کورد بیری نەچێت بەھۆی پلانی تورکەکانەوە ستاتۆی کوردی لەڕۆژئاوا مەترسی زۆری لەسەرە لەلایەن تورکەکان‌و جاشەکانی‌و ھەموو ئەوانەی نزیکن لەسیاسەتی تورکیاو ئەردۆغان، بەشێک لەکوردی ڕۆژئاواو باشوریش گرێدراوی سیاسەتی ئێستای تورکیان، سیاسەتی تورکیاش لەئێستاو لەڕابردوو داھاتووشدا ھەموو پلانەکانی دژی سەربەخۆی کوردستانەو ھەوڵ بۆ لەناوبردنی کورد دەدات، ئەوەشی ئێستا دەبینرێت تورکیا دەیەوێت کوردی ڕۆژئاوا لەگەڵ کوردی باشوور بدات بەیەکداو ئەو دەستکەوتانەی ھەیە لە ڕۆژئاوا لەدەست بچێت".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×