جێگری وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، ئەحمەد شەرع بە"گورگێک لەپێستی مەڕدا" ناودەبات.
ئاوێنە: شارۆن هاسکێل، جێگری وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، ئەحمەد شەرع (ئەبو محەمەد جۆلانی) سەرکردەی هەیئەی تەحریری شام، کە هێزەکانی رۆڵی سەرەکی هەبوو لەڕوخاندنی بەشار ئەسەد لەسوریا، بە"گورگێک لەپێستی مەڕدا" وەسف کرد، بەهۆی پێشینەی ئەو لەگروپە ئیسلامییە توندڕەوەکانی قاعیدەو نەسرەو داعشدا.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند "گرنگە خۆمان لەهەوڵی ماکیاژکردنی گروپە جیهادییەکان لەسوریا بەدوور بگرین، ئێمە دەزانین ئەوان کێنو سروشتی ڕاستەقینەی ئەوان دەزانین، تەنانەت ئەگەر ناویشیان بگۆڕن، تێدەگەین کە چەندە مەترسیدارن بۆ ڕۆژئاوا".
جەختیشی لەوە کردەوە کە "ئەمانە ڕێکخراوی تیرۆریستینو گورگن لەپێستی مەڕدا".