بەپێی ڕاپۆرتی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، هێزەکانی ئیسرائیل بە قوڵایی 9 کیلۆمەتر چونەته ناو لادێکانی درعا لە باشوری سوریا.
ئاوێنه: ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ کە ڕوداوەکانی سوریا تۆماردهكات، بڵاویكردهوه، هێزەکانی ئیسرائیل چونەتە ناو گوندی كویا و بەنداوی مێژویی ئەلوەحدە لە نزیک سنوری سوریا و ئوردن، لە شوێنە ستراتیژییەکان جێگیر بون، دوای هۆشداریدان بە دانیشتوان بۆ ڕادەستکردنی چەک لەناوچەكهدا.
ڕوانگە كه بارهگای سهرهكی له لهندهنه، دهڵێت، "هێزەکانی ئیسرائیل چونەتە ناو کەتیبەی 74 لە دەوروبەری گوندی سیدۆن، لەسەر سنوری ئیداری نێوان پارێزگاکانی قونەیترە و درعا، لە هەنگاوێکدا کە نوێنەرایەتی پێشکەوتنێکی نوێ دەکات لە چوارچێوەی ناوچەی باشور لە سوریا".
بەگوێرەی ڕوانگەی سوری بۆ مافهكانی مرۆڤ، "ئەو هەنگاوە سەربازییە لەژێر ڕۆشنایی زیادبونی گرژییەکانی سنوری سوریا لەگەڵ جۆلانی داگیرکراودا دێت".