دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، دوای روبەڕوبونەوەی چەكداری، هێزەكانیان لە ناحیەی ژاراوە دو بازرگانی ماددەی هۆشبەریان دەستگیركردون و دەستیشیان بەسەر دو دەبەی 35 لیتری ماددەی هۆشبەر لە جۆری "ئەسید"دا گرتوە كە تۆمەتباران بەنیازبون بیانگوازنەوە بۆ هەولێر.
ئاوێنە: دەزگای ئاسایشی هەرێم، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، شەوی 17/12/2024 لەسەر بونی زانیاری هەواڵگری پێشوەخت و لەئەنجامی بەدواداچونی هێزەکانی ئاسایش، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە لە ناحیەی (ژاراوە) دوای ڕوبەڕوبونەوەی چەکداری دو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران و دەستیشگیرا بەسەر دو دەبەی 35 لیتری ماددەی هۆشبەر لە جۆری "ئەسید" كە تۆمەتباران بەنیازبون ماددەکان بگوازنەوە بۆ هەولێر.
ئاسایش وتوشیەتی، لەئێستادا تۆمەتباران بە ماددەی 25 لەیاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.