کەشناسیی عێراق رایگەیاندووە، سبەی لە چەند ناوچەیەکی عێراق پلەکانی گەرما کەمێک بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن و رۆژی هەینی و شەممە ئەگەری بارانبارین هەیە لە هەرێمی کوردستان و بەشێوەیەکی گشتیش ئاسمانی عیراق هەور دەبێت.
ئاوێنە: ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو بەهەمان شێوە ئاسمان هەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە.
کەشناسیی هەرێمیش رایگەیاندووە، سبەی پێنجشەممە، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: ١٦ پلەى سیلیزى
سلێمانی: ١٤ پلەى سیلیزى
دهۆک: ١٥ پلەى سیلیزى
کەرکوک: ١٦ پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: ١٤ پلەى سیلیزى
زاخۆ: ١٥ پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: ٥ پلەى سیلیزى
سۆران: ١٢ پلەى سیلیزى
گەرمیان: ١٩ پلەى سیلیزى