رونكردنەوەی رێبوار تەها لەبارەی شەڕی نێوان پاسەوانەكان لەناو بینای پارێزگای كەركوك
  2024-12-18       346       

رێبوار تەها، پارێزگاری كەركوك لەبارەی شەڕی نێوان پاسەوانەكانی خۆی و پاسەوانەكانی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك رونكردنەوە دەدات و دەڵێت، ئەوانەی كەمتەرخەم بون دەدرێنە دادگا.

ئاوێنە: ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک، ئەمشەو چوارشەممە، لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك، چەند وێنەیەكی بڵاوكردنەوتەوەو نوسیویەتی، لە ئێوارەی دانیشتێكدا لەگەڵ محەمەد ئیبراهیم حافیز سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک و ئیبراهیم تەمیم، جێگری هونەری، كۆبونەوەتەوە.

رێبوار تەها وتوشیەتی، ئیدارەی پارێزگای کەرکوک ڕونکردنەوە دەدات سەبارەت تێکهەڵچونێک لە نێوان پاسەوانەکاندا لە یەکێک لە دەروازەکانی چونە ژورەوەی بینای پارێزگادا.

پارێزگاری كەركوك ئەوەشی خستۆتەڕو، ئیدارەی کەرکوک تەئکید دەکاتەوە لایەنی ئەمنی پسپۆڕ ڕێوشوێنی یاسایی دەگرنەبەر و بەپێی یاسا ئەوانەی کەمتەرخەم بون دەدرێنە دادگا.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، شەڕو دەمەقاڵێ لەنێوان پەسەوانەكانی رێبوار تەها، پارێزگاری كەركوك و پاسەوانەكانی محەمەد حافیز، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكدا لەناو بینای پارێزگای كەركوك رویدا و لە ئەنجامدا دو لە پاسەوانەكانی محەمەد حافیز برینداربون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×