به‌وانه ده‌ڵێم كه شێرپەنجەیان هه‌یه، وره‌یان بهرزبێتو شێرپه‌نجه هه‌موكات به‌مانای مردن نایه‌ت
ئا: هێڤی ئاوات
زۆرینه‌ی جار چیرۆكه‌كانی شێرپه‌نجه، به‌مه‌رگ كۆتاییان هاتووه، بەڵام ژنانێک هەن توانیویانە بەخۆڕاگرییان ململانێی شێرپەنجە بکەنو تێیپەڕێنن، ژنێک دەڵێت "تا ئه‌و نه‌خۆشیه‌م نه‌گرت، هه‌ستم به‌چێژی له‌شساغیی نه‌كرد".
شەهلا ئەحمەدی تەمەن ٣٦ ساڵ، پاش ساڵێک لەململانێ، ئێستا شێرپەنجەی تێپەراندووەو وەک هەر تاكێكی ئاسایی ژیانی رۆژانه‌ی ده‌گوزه‌رێنێت، شانازی بە خۆڕاگری خۆیەوە دەکات لەبەرامبەر کوشندەترین نەخۆشیدا، کە لەدیدی زۆربەی خەڵکییەوە یەکسانە بەمەرگ، بەڵام ئەم توانیویەتی شێرپه‌نجه ببەزێنێو ئەم نەخۆشییە یه‌كسان بکاتەوە به‌ژیان.
ساڵی ٢٠٢٢، کاتێک وردە وردە هەستی بەگرێیەک کردووە کە رۆژ بەرۆژ لەبەشی سەرەوەی مەمکی چەپیدا زیاتر دەئاوسێو گەورەتر دەبێت، ئەو وتی "کاری مامۆستاییم دەکردو هەموو رۆژێک کە له‌ده‌وام دەگهڕامهوه، له‌ش داهێزرانێكی قورس‌و خه‌و دایده‌گرتم، یەکەمجار وامدەزانی هی هیلاکی وانەوتنەوەو هاتوچۆکردنە، بەڵام لەگەڵ تێپەڕینی کاتدا کێشی لەشم بەشێوەیەکی سەیرو نائاسایی دابەزی، بۆیە بڕیارمدا سه‌ردانی پزیشك بكه‌م، له‌ئەنجامی پشكنینه‌كاندا پێیانوتم گومانی شێرپه‌نجه‌ت لێده‌كرێت، ساتەوەختێکی ناخۆش‌و شۆک بوو بۆ من، لەبەرئەوەی شێرپەنجە لەلای ئێمە وا دەرکەوتووە کە نەخۆشییەکی ئاسایی نییەو یەکسانە بەمەرگ، ئەوانەی تووشی دەبن چاکبوونەوەیان نزیکە لەمەحاڵ، بەڵام سەڕەرای ئەوەش هێشتا زۆر نه‌ترسام، ئەگەرچی نیگه‌رانی كردم".
شەهلا باس لەوە دەکات کە پزیشکەکەی ئاگاداری کردوەتەوە ئەبێت یەکسەر بچێت چارەسەری پێویست وەربگرێت بۆ ئەوەی شێرپەنجەکە زیاتر تەشنە نەکات، ئەو وتی "بۆ سبەی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا کرد، نەخۆشخانەکە جمەی دەهات لەپیر، گەنج، ژن، پیاوو منداڵ هەموویان تووشی ئەم دەردە گرانە ببوون، پزیشکەکە دوای بینینی پشکنینەکانم، پێیوتم پێویستە چەند كۆرسێك چاره‌سه‌ر وه‌ربگرم".
وتیشی "رۆژی دواتر کە لەگەڵ هاوسەرەکەمدا چووم بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری كیمیایی، نەخۆشێکی زۆرم بینی، شێرپەنجە هیلاکی کردبوون، چەند کاتژمێرێک ژنان سەرەیان دەگرت بۆ ئەوەی نۆرەی وەرگرتنی چارەسەری کیمیاییان بێت، ناخۆشترین ساته‌كانی ژیانیشم ئه‌و كاتانه بوون كه ئه‌و چاره‌سه‌ره كیمیاییهم وه‌رده‌گرت، چونكه هه‌مو جه‌سته‌م ئازاریان دەهات، هەستم دەکرد شێرپەنجە بەگیانمەوە ئاڵاوەو تەواو هیلاکی کردوم، بەرگری لەشم دابەزی، کێشم کەمی کرد، ئارەزووی خواردنم نەما، جومگەکانم لەتاو ئازار ئەیانزریکان، قژ بەسەرمەوە نەماو هەمووی هەڵوەرینو بەتەمەنتر لەتەمەنی راستەقینەی خۆم دەردەکەوتم".
وتیشی "هەرچەندە شێرپەنجە لەنێو جەستەمدا بوو، تەنگی پێهەڵچنی بووم، بەڵام لەهەمانکاتدا دەمویست بژیم‌و دوو منداڵەکەم بەتەنها بەجێنەهێڵم، هەرچەندە دەمزانی ئەم نەخۆشییە ئەوەندە دەردێکی گرانە، هەندێ جار وەرگرتنی چارەسەری کیمیاییش چارەی ناکات، بەڵام بێ هیوا نەبوومو بڕیاڕمدابوو بەرگەی شێرپەنجە بگرم‌و تێیپەڕێنم".
شەهلا باس لەوە دەکات کە بایەخپێدانو پەرۆشی‌و دڵدانەوەی هاوسەرو منداڵ‌و کەسوکارەکەی ورەو ئیرادەیەکی بەهێزیان پێبەخشیوە بۆ ئەوەی ئەم نەخۆشییە ببەزێنێت، ئەو وتی "شه‌ش كۆرسی كیماییم وهرگرتو نزیكه‌ی هەشت مانگی خایاند، کە ناخۆشترین هەشت مانگی ژیانم بوو، بەڵام هەموو کۆرسێک هەستم دەکرد بەڕێژەیەک شێرپەنجەکە تێدەپەڕێنمو ئەم نەخۆشییە لەجەستەمدا بەرەو داکشان دەچێت. کۆتا رۆژ كه چاره‌سه‌ری كیمیاییهكهم ته‌واو بوو، پزیشكه‌كه‌م به‌پێكه‌نینه‌وه هاته لام‌و پێیوتم، بە تەواوی نەخۆشیی شێرپەنجەت تێپەڕاندووە. ئه‌مه خۆشترین سات بوو بۆ من. چونكه پێشتر هه‌ندێكجار ده‌گریام كه بیرم له‌وه ده‌كرده‌وه به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشیه‌وه خۆشەویسترین کەسەکانی ژیانم بەجێبهێڵم، به‌ڵام به‌رده‌وامیش بیرم ده‌كرده‌وه كه نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌سلیمی ئه‌و واقیعه ببم‌و هانی خۆم ده‌دا بۆ بهردهوامبونو وه‌ستانه‌وه له‌به‌رامبه‌ر نه‌خۆشیه‌كه‌م".
وتیشی "ئێستاش به‌وانه ده‌ڵێم كه ئه‌و نه‌خۆشییه‌یان هه‌یه، وره‌یان بهرزبێتو شێرپه‌نجه هه‌موكات به‌مانای مردن نایه‌ت، نابێت وا بیربكه‌نه‌وه كه تووشی شێرپه‌نجه بوون، ئیدی ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر سكه‌ی ئاسایی ژیان، بۆ خۆم تا ئه‌و نه‌خۆشیه‌م نه‌گرت، هه‌ستم به‌چێژی له‌شساغیی نه‌كرد، ئێستاش ژیان له‌هه‌موو ساته‌كانی دیكه جوانتر دهبینمو درێژە بەکاری مامۆستایی دەدەم لەیەکێک لەقوتابخانەکانی سلێمانی".
ئەمە لەکاتێکدایە کە تووشبوون بەنەخۆشیی شێرپەنجە لەهەرێمی کوردستان رۆژ بەڕۆژ لەزیادبووندایە، زۆربەی ژنانەشی کە تووشی شێرپەنجە دەبن، تووشی شێرپەنجەی مەمک دەبن. بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، لە ١٠ ساڵی رابردوودا رێژەی تووشبوون بەشێرپەنجە ١٠٠٪ زیادیکردووە. بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکانی ساڵی ٢٠٢٣ تەنیا لە نەخۆشخانەی هیوا، ٣٢٨٥ نەخۆش تۆمار کراون، لە ٢٠٠٧ەوە لەوکاتەی ئەم نەخۆشخانە کراوەتەوە تاوەکو کانونی یەکەمی ٢٠٢٤، ١٠١ هەزار کەس وەک تووشبووی شێرپەنجە تومارکراون. هەموو رۆژێکیش بەتێکڕایی ١٢٠ تاوەکو ١٦٠ کەس چارەسەری کیمایی وەردەگرن.
ئاوێنە پڕۆژەیەکی میدیایی بەهاوبەشی لەگەڵ "قریب" بەڕێوەدەبات
ئاوێنە بۆ ماوەی دوو ساڵی داهاتوو پڕۆژەیەکی میدیایی هاوبەش بەسپۆنسەری "قەریب" بەڕێوەدەبات.
لەم پڕۆژە میدیاییەدا بایەخێکی تایبەت دەدرێت بەگەنجان‌و ژنان‌و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم‌و حکومەتی ناوەندی عێراق‌و هەڵبژاردنی کوردستان.
لەچوارچێوەی ئەم پڕۆژەیەدا، ئاوێنە بەشێوەیەکی پیشەیی کار لەسەر ئەو بابەتانە دەکاتو چەندین راپۆرت‌و فیچەر پێشکەش بەخوێنەرو بینەرانی دەکات.
"قریب" بەرنامەیەکی هەرێمایەتییە بەسپۆنسەری ئاژانسی فەرەنسی بۆ پەرەپێدان "AFD"و لەلایەن ئاژانسی فەرەنسی بۆ گەشەپێدانی میدیایی CFI جێبەجێدەکرێت.