شۆڕش ئیسماعیل وادەی یەكخستنی هێزەكانی پێشمەرگەی ڕاگەیاند
  2024-12-19       398       


وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، هیچ بەربەستێكی وا نییە، بۆ پڕۆسەی یەكخستنی سەرجەم یەكەكانی پێشمەرگە و هێزەكانی هاوپەیمانان بە سەرۆكایەتی ئەمریكا پشتیوانی ئەم هەوڵانە دەكەن، دەشڵێت، یاداشتێكی لێكتێگەیشتن لەنێوان (پارتی و یەكێتی) هەیە بۆ یەكخستنی هێزەكانی پێشمەرگە تا كۆتایی ساڵی٢٠٢٦.

ئاوێنه‌: شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێمی كوردستان، لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ مانیش ڕای شرۆڤەكاری جوگرافیای سیاسی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبارەی یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە  ڕایگەیاند، هیچ بەربەستێكی وا نییە، بۆ پڕۆسەی یەكخستنی سەرجەم یەكەكانی پێشمەرگە و هێزەكانی هاوپەیمانان بە سەرۆكایەتی ئەمریكا پشتیوانی ئەم هەوڵانە دەكەن.

شۆڕش ئیسماعیل باسی لەوەشكردووە، یاداشتێكی لێكتێگەیشتن لەنێوان (پارتی و یەكێتی) هەیە بۆ یەكخستنی هێزەكانی پێشمەرگە تا كۆتایی ساڵی ٢٠٢٦.

وتوشییەتی، لە ئێستادا داعش تاكتیكی شەڕكردنیان گۆڕاوە، هێشتا لەڕێگەی شانەكانییەوە زوو زوو هێرش ئەنجام دەدات و توانای ئەوەشی هەیە وەك هەڕەشەیەكی بەرچاو سەرهەڵبداتەوە، پێشهاتەكانی ئەم دواییانەی سوریا هەلومەرجێكی لەبار بۆ داعش دەڕەخسێنن بۆ ئەوەی خۆیان بەهێزتر بكەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×