مەزڵوم عەبدی: هیچ شاندێکمان بۆ گفتوگۆکردن نەناردووەتە دیمەشق
  2024-12-19       322       

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات -قەسەدە ڕایگەیاند، هاوپەیمانان فشار دەخەنە سەر تورکیا بۆ ڕاگرتنی هەڕەشەکان بۆ سەر کۆبانێ، هەروەها دەشڵێت، هیچ شاندێکمان بۆ گفتوگۆکردن نەناردووەتە دیمەشق.

ئاوێنه‌: فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات -قەسەدە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی (The World) سەبارەت بە دۆخی سووریا و ڕۆژئاوای كوردستان ڕایگەیاند، هیچ ئاگربەستێکی هەمیشەیی لە ئارادا نییە، ئاگربەستێکی هەفتەییمان هەیە کە شتێکی باشە، بەڵام ئەوەی هەوڵی بۆ دەدەین لە رێگەی هاوبەشەکانمانەوە بەدەستهێنانی ئاگربەستێکی هەمیشەییە.

لەبارەی پەیوەندییان لەگەڵ تەحریر شام، مەزڵوم عەبدی دەڵێت، پەیوەندیمان لەگەڵ ئەو هێزانە سنووردار بووە بۆ هاوئاهەنگی ئەمنی، تەنیا بۆ ئەوەی رووبەڕووی یەکدی نەبینەوە.

وتیشی، هیچ پەیوەندییەکی سیاسیمان لەگەڵ تەحریر شام نییە و تا ئێستا هیچ شاندێکیشمان بۆ گفتوگۆکردن نەناردووە بۆ دیمەشق.

ئەوەشی خستەڕوو، دەستیپێکردنی گفتوگۆی سیاسیی لەگەڵ تەحریر شام بە تەواوی پەیوەستە بە لایەنی ئەوان، لە کۆتاییدا ئەوە لەسەر ئەوان دەوەستێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×