نێچیرڤان بارزانی دەچێتە توركیاو لەگەڵ ئەردۆغان كۆدەبێتەوە
  2024-10-15       227       

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، سبەی چوارشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێم بە سەردانێك دەگاتە ئەنقەرەو لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا كۆدەبێتەوە.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی هەرێم، دڵشاد شەهاب، وته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تيىەكە وتویەتی، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سبه‌ى چوارشه‌ممه‌ 2024/10/16 به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى ده‌گاته‌ ئه‌نقه‌ره‌ و له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا كۆده‌بێته‌وه‌.

دڵشاد شەهاب وتوشیەتی، نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان، بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن و ده‌رباره‌ى چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، بيروڕا ده‌گۆڕنه‌وه‌.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×