هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، لە گوندی عەوڵاقوتی سەربەناحیەی سەرقڵا، بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆی جۆری شێلانەوە، منداڵێکی تەمەن سێ ساڵان گیانی لەدەستدا.
ئاوێنە: لە ڕاگەیەندراوێکدا هاتوچۆی گەرمیان دەڵێت: کەمێک پێش ئێستا، ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان پاترۆڵ لە گوندی عەوڵاقوتی سەربەناحیەی سەرقڵای قەزای کفری، منداڵێکی تەمەن سێ ساڵانی شێلا و بەسەختی برینداریکرد، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا
ئاماژەی بەوەش کردووە، منداڵەکە لەدایک بووی ساڵی ٢٠٢١ە، لە ئێستادا تیمی هاتووچۆ لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردوە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە.