ئاری ھەرسین: چۆن دەنگدەر متمانەی بەحیزبەکان نەماوە؟!
  2024-10-15       282       

ئاری ھەرسین، بەرپرسی لقی ٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان بەسەرسوڕمانەوە دەپرسێت "چۆن دەنگدەر متمانەی بەحیزبەکان نەماوە؟!".

 

ئاوێنە: ئاری هەرسین بەئاوێنەی راگەیاند خەڵک بەدەم بانگەشەیەکەوە ئەچن زۆر ئارام‌و لەسەرخۆ بێت‌و لەچوارچێوەی ئەخلاقیاتی بەرزی کۆمەڵگای کوردستاندا بێت، دانەبەزێتە ئاستی ناوزڕاندن‌و زمانی زبر، ئەو وتی "ئێمە لەلای خۆمانەوە پێمانوایە دروشمەکانمان زۆر باش قەناعەت بەخەڵک دەکەن، کە بچن بۆ سندوقەکانی دەنگدان‌و بەشداری کارا بکەن لەم ھەڵبژاردنەو چارەنووسی خۆیان دیاری بکەن‌و دەنگ بەو حیزبانە بدەن کە دەزانن حیزبی خزمەتگوزارییە، حیزبی ئەمن‌و ئەمانە، حیزبێکی لەرزۆک نییە".

وتیشی "نەک ھەر کۆمەڵگاێ ئێمە ھەموو کۆمەڵگایەک خزمەتگوزاری (ئاو، کارەبا، ڕێگەوبانی باش، خوێندنگە، نەخۆشخانە، ژینگەیەکی پاک، ئەمنیەت ...ھتد) دەوێ، ئەوانە ھەموو ئەو خزمەتگوزاریانەن کە حکومەتی وڵاتەکە پێشکەشی دەکات، بۆیە بەباوەڕی ئێمە خەڵک ساردو سڕ نین‌و بەشداری دەنگدان دەکەن".

کلیک لەسەر ئەم لینکە بکەو راپۆرتێک لەمبارەوە بخوێنەرەوە:

https://www.awene.com/detail?article=117129

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×