بەدەل بەرواری، کاندیدی لیستی رەوتی ھەڵوێست دەڵێت "راستە لەم بانگەشەیە پارتیو یەکێتی دژی یەکترن، بەڵام بێگومان دواجار ژێر بەژێر رێکدەکەونو هەمووی هاشوهوشە".
ئاوێنە: بەدەل بەرواری بەئاوێنەی راگەیاند وای نابینێت لەم ھەڵبژاردنەدا ھیچ گۆڕانکارییەک لەنەخشەی سیاسی ھەرێمی کوردستان رووبدات، ئەو وتی "چەند ھۆکارێک رێگرن لەبەردەم گۆڕانکاریی، سەرەکیترینیان ئەوەیە پارتیو یەکیتی ھەردووکیان پارەو ھێزیان لەبەردەستە، ھەروەھا پارتی لەگەڵ تورکیاو یەکێتی لەگەڵ ئێران دەستی تێکەڵ کردووە، لەوەش مەترسیدارتر ھەرەشەی ھەردوو حزبی دەسەڵاتدارە لەپێشمەرگەو ھیزی ئەمنیو فەرمانبەران، کە دەنگی خۆیان بەوان بدەن".
وتیشی "شکستھێنان بەدەسەڵاتی پارتیو یەکیتی مەحاڵ نییە، ئەوان لەدیدی خەڵکەوە شکستیان ھێناوە، لەبەرئەوەی نەیانتوانیوە خزمەتی خەڵکی ھەرێمی کوردستان بکەنو لەبری ئەوە خزمەتی خۆیانو بنەماڵەی خۆیان کردووە".
کلیک لەسەر ئەم لینکە بکەو راپۆرتێک لەمبارەوە بخوێنەرەوە:
https://www.awene.com/detail?article=117129