کەشناسی: رۆژی هەڵبژاردن کەشوهەوا فێنک دەبێت
  2024-10-15       134       

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە پلەکانی گەرما دادەبەزن و تاوەکو رۆژی یەکشەممە کە هەڵبژاردنی گشتیی بەڕێوەدەچێت 5 بۆ 7 پلە دادەبەزن.

ئاوێنه‌: بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، سبەی لە کاتەکانی شەودا لە سنووری پارێزگای دهۆک ئەگەری بارانباراین هەیە، بەڵام بۆ ناوچەکانی دیکە ئەگەری بارانبارین نییە.

وتیشی، لە ئەمڕۆوە پلەکانی گەرما روو لە دابەزین دەکەن و دابەزینی پلەکانی گەرما تاوەکو رۆژی یەکشەممە بەردەوام دەبێت، بەجۆرێک 5 بۆ 7 پلە دادەبەزن.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، رۆژی یەکشەممە 20ـی تشرینی یەکەمی 2024 کە هەڵبژاردنی گشتیی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت بەهۆی هاتنی بارستەهەوایەکی فێنک کەشوهەوا فێنک دەبێت و کۆتایی بە بەرزیی پلەکانی گەرما دێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×