دوایین ئاماری زیانەکانی ئاگرەکەی ناوچەی پیشەسازیی سلێمانی
  2024-10-15       309       

لە ئێوارەی رابردووەوە ئاگرێک لە یەکێک لە کۆگاکانی ناوچەی پیشەسازیی سلێمانی کەوتەوە و بەرەبەیانی ئەمڕۆ توانرا کۆنتڕۆڵبکرێت.

ئاوێنە: دیار ئیبراهیم بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سلێمانی رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگرەکە کۆنتڕۆڵكراوە و قۆناغی پاککردنەوەی شوێنەکە دەستیپێکردووە.

وتیشی، کۆگایەک بە تەواوی سووتاوە و دوو کۆگای تەنیشتیشی زیانیان بەرکەوتووە، ئەو کەسەی کاری ئایزۆگامی کردووە و بووەتە هۆی کەوتنەوەی ئاگرەکە بە بڕیاری دادوەر راگیراوە.

لای خۆیەوە سامان نادر لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی راگەیاند، بەهۆی ئاگرەکەوە 13 کەس دۆخی تەندروستییان تێکچووە و تووشی تەنگەنەفەسی بوون، کە هەشت کەسیان هەر لە شوێنەکە چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە و پێنجیان گەیەندراونەتە نەخۆشخانە بەڵام دۆخی تەندروستییان جێگیرە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×