حكومەتی هەرێم: پێشوازی لە نوسراوەكەی سەرۆكی دادگای فیدراڵی لەبارەی بە بانكیكردنی موچە دەكەین
  2024-07-02       264       

حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، پێشوازی لە نوسراوەكەی سەرۆكی دادگای فیدراڵی لەبارەی بە بانكیكردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم دەكەین كە ئەوانیش ئازادن لە بە بانكیكردنی موچەكانیان لە بانكی حكومی یان تایبەت.

ئاوێنە: حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نوسراوی سەرۆکی دادگای فیدراڵی دەکات، کە وەڵامی نوسراوێکی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی داوەتەوە، کە موچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش وەک هەمو موچەخۆرانی ناوچەکانی دیکەی عێراق، ئازادن لە بەبانکیکردنی موچەکانیان لە بانکی حکومی یان تایبەت لە چوارچێوەی ئەو بانکانەی بەشدارن لە پرۆسەکەدا."

حكومەتی هەرێم وتوشیەتی"ئەم نوسراوەی دادگای فیدراڵی، هەنگاوێکی باش و دادپەروەرانەیە و موچەخۆران ئازاد و سەرپشک دەکات لە هەڵبژاردنی بانکەکانیان."

ئەوشەی خستۆتەڕو"لەم چوارچێوەیەدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە کارکردن بەپێی ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندیی عێراق و پێویستە بانکەکانی بەشدار لە پرۆژەی (هەژماری من)، هەر لە چوارچێوەی ئەم ڕێنماییانەدا، درێژە بە پرۆسەکە بدەن و تا کۆتایی ئەمساڵ هەمو موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەم پرۆسەیە تۆمار بکرێن."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×