وەزارەتی دارایی: رۆژی یەکشەممە دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات
  2024-07-04       521       

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، زیاتر لە 231 ملیار دینار گەیشتە دەستیان و رۆژی یەکشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش دەکەن.

ئاوێنە: وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کەمێک لەمەوبەر بڕی 231 ملیار و 605 ملیۆن و 531 هەزار دینار وەک تەمویلی شایستەی مانگی حوزەیرانی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان و خانەنشینانی شارستانی و سەربازی خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژی یەکشەممە 7ـی تەمووزی 2024، دەست بە دابەشکردنی مووچەی سەرجەم ئەو توێژانە دەکرێت کە ئاماژە بەناوەکانیان دراوەو تەمویلەکەیان گەیشتووەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی. 

ئەوە لە کاتێکدایە تاوەکو ئێستا پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان مووچەی مانگی پێنجیان وەرنەگرتووە و هیچ وادەیەکیش بۆ ناردنی مووچەکانیان دیارینەکراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×