شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ده‌ڵێت، سوننەکان لەعێراق زۆر پەرتەوازه‌ن مه‌سعود بارزانی له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا هەموو جەمسەرە ناکۆکەکانی سوننەی کۆکردەوە.
ئاوێنه: سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه مەسعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی شاری به‌غدادی كرد‌و جگه له‌به‌رپرسانی باڵای حكومه‌ت، له‌گه‌ڵ زۆرینەی سەرکردە سوننی‌و شیعییەکانی عێراق كۆبوه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆنه‌بوه‌وه كه ناوبراو له‌هه‌مان ڕۆژدا له‌به‌غداد بو.
شاخەوان عەبدوڵا له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌ی بارزانی له‌گه‌ڵ سوننه‌كان ده‌ڵێت، "سوننەکان لەعێراق زۆر پەرتەوازە بون، پێویستییان بەوە بو کە کەسێک کۆیان بکاتەوە، جەنابی سەرۆک بارزانی هەموو جەمسەرە ناکۆکەکانی سوننەی کۆکردەوەو پێیوتن، "دەبێت کێشەکانی نێوان خۆتان چارە بکەن‌و یەکگرتو بن‌و لەنێو خۆتان ڕێکبکەون بۆ دیاریکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق".
وته‌كانی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق له‌كاتێكدایه كه په‌یوه‌ندی نێوان حیزب‌و لایه‌نه كوردستانییه‌كان به‌تایبه‌تی پارتی‌و یه‌كێتی له‌وپه‌ڕی ئاڵۆزییدایه، به‌جۆرێك به‌هۆی ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ردو حیزب زیاتر له‌ساڵێكه هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان دواكه‌وتووه‌و تائێستا چوار واده بۆ ئه‌نجامدانی دیاریكراوه، به‌ڵام هێشتا نه‌كراوه.
هه‌روه‌ها به‌هۆی ناكۆكییه‌كانی ئه‌و دو حیزبه‌وه تائێستا پارێزگار‌و پۆسته‌كانی دیكه‌ی حكومه‌تی خۆجێی كه‌ركوك هه‌ڵنه‌بژێردراون‌و له‌سه‌ر دیاریكردنی پۆسته‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌واش ناكۆكییه‌كانی پارتی‌و یه‌كێتی زیاتر ئاڵۆزبون.
شه‌ڕی ڕاگه‌یاندنی ئه‌و دو حیزبه‌ش له‌میدیا ڕه‌سمی‌و ناڕه‌سمییه‌كانیانه‌وه تادێت توندتر ده‌بێت‌و به‌به‌رده‌وامی له‌سه‌ر كۆی ڕوداوو پێشهاته سیاسیه‌كان یه‌كتر نۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.