وردەکاری هێرش کردنە سەر ئێران لەلایەن ئەمریکا وئیسرائیلەوە
  2024-10-04       590       

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، ئەمریکا لە گفتوگۆدایە بۆ تاوتوێی بژاردەی بۆردوومانکردنی دامەزراوە نەوتییەکانی ئێران لە تۆڵەی ئەو هێرشەی کە کردیە سەر ئیسرائیل.

ئاوێنە: رۆیتەرز ئەم زانیارییەی لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسێک لە جۆبایدن وەرگرتووە کە پرسیاری کردووە ئایا پشتیوانی لە لێدانی دامەزراوە نەوتییەکانی ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە دەکەن ئەویش وتوویەتی" تاوتوێی ئەم پرسە دەکەین."

 بەپێی هەواڵەکەی رۆیتەرز لێدوانەکەی بایدن کاریگەری لەسەر بەرزکردنەوەی بەهای نەوت هەبووە.

بایدن لە قسەکانیدا وتووشیەتی ئەمڕۆ هیچ شتێک روونادات، ئێمە پشتیوانی لە بۆردوومانکردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە ناکەین.

بەپێی رۆیتەرز تا ئێستا ئیسرائیل لەسەر شێوازی وەڵامدانەوەی ئێران بڕیاری نەداوە بەڵام ژمارەیەک بژاردە گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە.

رۆژی رابردوو کەناڵی جەزیرە لە چەند سەرچاوەیەکی ئێرانییەوە بڵاویکردەوە، ئێران لە رێگەی قەتەرەوە هۆشداری توندی داوەتە ئەمریکا لە هەر وەڵامێکی ئیسرائیل کاردانەوەی توند و بێ پێشینەیان دەبێت.

ئێران هۆشداری ئەوەی داوە وەڵامی داهاتوویان هاوشێوەی ئەوانەی رابردوو نابێت و ژێرخانی ئابووری ئیسرائیل بەتەوای دەکەنە ئامانج.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×