2024-12-20   972     
د. مورشید خەزنەوی ڕایگەیاند، مەزڵوم عەبدی داوای کردووە لەگەڵ ئەنەکەسەدا کۆببێتەوە بۆ دروستکردنی یەکگوتاری کورد، بەڵام ئەنەکەسە وەڵای نەداوەتەوە.
ئاوێنە: د. مورشید خەزنەوی زانای ئاینی کورد، کە دوێنێ لەگەڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات کۆبووەتەوە لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا دەڵێت: "لە دیدار لەگەڵ جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی ئومێدم بینی".
خەزنەوی وتیشی: تا ئێستا ئەنەکەسە وەڵامی جەنەڕاڵ مەزلوم عەبدی نەداوەتەوە، هەرچەندە مەزڵوم عەبدی چەندین جار داوای لێکردوون و کاتی دیاریکردووە بۆ کۆبونەوە لەگەڵیان .
هەروەها دەشڵێت: عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات وتویەتی: پێویستە یەکێتیی کورد بڕیار بۆ کورد بدات.