لە هێرشێكی توركیادا بۆ سەر ئۆتۆمبێلەكەیان، دو رۆژنامەنوسی رۆژئاوای كوردستان لە باشوری كۆبانێ شەهیدبون.
ئاوێنە: ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویكردەوە، پەیامنێری ئاژانسەكەیان جیهان بلكین و رۆژنامەنوس نازم دەشتان لەلایەن درۆنی توركییەوە كراونەتە ئامانج.
ئاژانسەكە ئاماژەی بەوە داوە كە دوێنێ پێنجشەممە لەسەر رێگەی نێوان بەنداوی تشرین و شارۆچكەی سرین لە باشوری كۆبانێ، ئەو ئۆتۆمبێلەی دو رۆژنامەنوسەكەی گواستۆتەوە لەلایەن درۆنی توركیاوە كراوەتە ئامانج و لە ئاكامدان دو رۆژنامەنوسەكە شەهید بون و شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەش برینداربوە.
هەردو رۆژنامەنوسەكە لە 8ی ئەم مانگەوە سەرقاڵی هێرشی میلیشیاكانی توركیا بون بۆ سەر بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق.