بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات کە بەفر لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکانی ببارێت و لە زۆربەی ناوچەکانی دی هەرێمیش بارانبارین بەردەوام بێت.
ئاوێنە: لە راگەیاندنێکدا کە ئەمشەو بڵاوکرایەوە کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات " باران بارین بەردەوام بێت لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم بە شێوەی نمە باران و بارانی مام ناوەند تا سبەی بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە".
هەروەها هاتووشە " بەفر لە زۆربەی ناوچە شاخاویەکان دەبارێت و لە هەندێ ناوچەش ئەگەری بارینی بەفر و بارانی تێکەڵە هەیە و پلەکانی گەرماش زیاتر دادەبەزن".
کەشناسی بڕی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری ڕابردووی هەندێک لە ناوچەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە کە بەمشێوەیەیە:
هەولێر: ٧،٢ ملم
شەمامک: ٧،٦ ملم
پیرمام:٥،٤ ملم
سلێمانی: ٨،٦ ملم
چەمچەماڵ: ٧،٥ ملم
دهۆک: ١،٤ ملم
زاخۆ: ٢،٣ ملم
ئاکرێ: ٢،٨ ملم
بامەرنێ:٠،٢ ملم
بارزان: ٠،٤ ملم
بازیان: ٩،٢ ملم
دەربەندیخان: ٥،٦ ملم
حاجی ئۆمەران:٠،٢ ملم
هەڵەبجە:٣،٦ ملم
هەڵشۆ:٠،٤ ملم
کەلار:٥،٤ ملم
خەبات:٧،٢ ملم
مانگیش:٠،٤ملم
مەیدان:٧،٢ ملم
سۆران:٠،٨ ملم
پێنجوێن:٥،٢ ملم
قەڵادزێ:١ ملم
کەرکووک:٩،٢ملم
دووز: ٥،٨ ملم
خانەقین:٤ ملم