سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق ڕاگەیاند" حکومەتی عێراق لە ٢٥ی ئەم مانگە سەرجەم خەرجیەکانی ڕادەگرێت و پارەی موچە لە سندوقی سپاردەکانی وەزارەت دادەنرێت".
ئاوێنە: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، وەزارەتی دارایی عێراق لە ٢٥ی کانونی یەکەمەوە هەژماری ساڵانەی وەزارەتەکە دادەخات و بەهۆی جەردی ساڵانە هەمو خەرجیەکانی ڕادەگرێت و تا کانونی دوەمی ٢٠٢٥ ناکرێتەوە.
سەرچاوەکە ئاماژەیت بەوەشکردوە، پارەی پێویست بۆ خەرجیە تایبەتەکانی وەک موچە و پارەی پڕۆژەکان دەخرێنە سندوقی سپارەدەی وەزارەتی داراییەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە وەزارەتی دارایی عێراق بە هۆی کورتهێنانی موچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵی هەرێمی کوردستان و پارەی موچەی مانگی کانونی یەکەمی نەناردوە.