لیوا یەحیا رەسول: هەمو رێوشوێنێكی پێویست بۆ پاراستنی ئاسمانی عێراق گیراوەتەبەر
  2024-10-05       322       

لیوا یەحیا رەسول، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق رایگەیاند، هەمو رێوشوێنێكی پێویست بۆ پاراستنی ئاسمانی عێراق گیراوەتەبەرو عێراق توانای چاودێریكردنی ئاسمانی خۆی و ئەو فڕۆكەخانەی هەیە كە دێنە ناو ئاسمانی عێراق و لێوەی دەردەچن.

ئاوێنە: لیوا یەحیا رەسول، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، ئەمڕۆ شەممە، بە میدیای رەسمی عێراقی وت، حكومەتی عێراق و سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتی چەكدارەكان، گرنگییەكی زۆریان بە تواناكانی بەرگریی ئاسمانی داوە.

وتوشیەتی، پێش چەند مانگێك لەگەڵ كۆریای باشور گرێبەستێك ئیمزاكراوە بۆ دامەزراندنی سیستمێكی بەرگریی ئاسمانی پێشكەوتو ئەوەش پێویستی بە كاتە بۆ تەواوكردنی دامەزراندنی ئەو سیستمە.

جەختیشی كردۆتەوە كە عێراق توانای چاودێریكردنی ئاسمانی خۆی و ئەو فڕۆكانەی هەیە كە دێنە ئاسمانی وڵات یان لێوەی دەردەچن و هەمو رێوشوێنێكی پێویست گیراوەتە بەر بۆ پاراستنی ئاسمانی عێراق.

لیوا یەحیا رەسول هێمای بۆ ئەوەش كردوە، فڕۆكەكانی ئێكس16 و كی50ی كۆری كە فڕۆكەی پێشكەوتون لەگەڵ فڕۆكەكانی گواستنەوەی ئاسمانی و چاودێری، هێزێكی ئاسمانی عێراقی پێكدەهێنن كە بەشدارە لە پاراستنی سەروەریی عێراق.

© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×