مەسرور بارزانی: زۆر بەرنامەو پیلان دانرا بۆ ئەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان لاواز بکرێت
  2024-10-05       237       
مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان

مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، زۆر بەرنامەو پیلان داندران بۆ ئەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان لاواز بکرێت، بەڵام شکستیانهێنا.

ئاوێنه‌: ئه‌مڕۆ شەممە مەسرور بارزانی لەگەڵ ژمارەیەک لە وەبەرهێنەر و بازرگان و پیشەوەرو خاوەنکارانی دهۆکدا كۆبوه‌وه‌و ڕایگه‌یاند، هەڵبژاردن هەموو کاتێک چارەنوسسازە بۆ  وڵاتەکەمان، بۆ هەر کۆمەڵگەو نەتەوەیەکیش، بەڵام لەهەڵبژاردنی ئەمجارەدا کاتی هەڵبژاردنەکە بۆ ئێمە زۆر گرنگە، ئەنجامی هەڵبژاردنەکەش بۆ داهاتووی وڵاتەکەمان زۆر گرنگە".

وتیشی‌، "دەزانین ناوچەکە بەدۆخێکی ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت، پێشتریش هەوڵی بەرنامە و پیلانی زۆر هەبوون لاوازکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان، بەڵام بە پشتیوانی خودا و خۆڕاگریی و پشتیوانی خەڵکی کوردستان ئەو قەیرانەمان تێپەڕاند، بەڵام بۆ داهاتوو پێویستمان بە بڕیاڕی خەڵکی کوردستانە، بە دەنگی خەڵکی کوردستانە بۆ ئەوەی بزانین داهاتووی وڵاتەکەمان چۆن دەبێت و بەرەو کوێ دەچێت."

مەسرور بارزانی ڕایگه‌یاند، "لەبەر ئەوە پارتی بێ منەتە، چونکە لەو باوەڕەیە وەک حزبێکی ڕزگاریخوازی کورد و کوردستانی، هەر کەسێک و هەر تاکێک، هەر ئاین و نەتەوەیەک بێت، جێی لەنێو پارتیدا دەبێتەوە، لەبەر ئەوە چەندی دەنگدەری ئەو هەڵبژاردنە زیاتر بن، باوەڕی ئێمە وایە دەنگی پارتی زیاتر بێت، لەبەر ئەوە هیوادارم هەمووتان بچنە دەنگدان."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×