سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عیراق ئاشکرایکرد، وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان تا رۆژی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوام دەبێت.
ئاوێنە: حاکم عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، لە لێدوانێكدا رایگەیاند، "پڕۆسەی وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدەران لە بنکەکانی کۆمیسیۆن بەردەوامە، وەرگرتنەوەی کارتەکەش بەردەوام دەبێت، تا 20ی ئەم مانگە کە رۆژی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە".
بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردن، سێ ملیۆن و 789 ھەزار و 360 کەس لە ھەرێمی کوردستان لە ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان مافی دەنگدانیان ھەیە، تائێستاش نزیکەی 160 ھەزار کەس کارتی دەنگدانیان وەرنەگرتوەتەوە.
بانگەشەی هەڵبژاردن، لە 25ی ئەیلولی 2024مەوە دەستپێکردوە و تا بەرەبەیانی رۆژی 16ی تشرینی یەکەمی 2024 بەردەوام دەبێت، بڕیارە رۆژی 20ی تشرینی یەکەی 2024، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.