مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کوردستان لەوتوێژێک لەگەڵ کەناڵی ئاڤا، هێرشی توند دەکاتە سەر یەکێتیو دەڵێت "یەکێتی دەیەوێت کۆتایی بەهەرێمی کوردستان بهێنێتو یەکێتیش هۆکاری دواکەوتنی هەڵبژاردنەکان بوو".
ئاوێنە: مەسرور بارزانتی سەرۆکی حکومەتی کوردستان لە وڵامی پرسیارێک دەربارەی دروشمی یەکێتی (کۆتایی پێدەهێنین) وتی "دروشمی یەکێتی نابەجێیە کۆتایی بە چی دەهێنن، لە راستیدا دەیانەوێت کۆتایی بە هەرێمی کوردستان و کۆتایی بە قەوارەی هەرێمی کوردستان و پێشمەرگە و ئابووریی سەربەخۆی هەرێم بهێنن".
مەسرور بارزانی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیشیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد "لە ساڵی ٢٠٢٢کە دەبوو هەڵبژاردن بکرێت یەکێتی لە دۆخێکی نالەباردا بوو، بۆیە داوایان دەکرد هەڵبژاردن نەکرێت و وتیان ئەگەر بکرێت ئێمە رێگەنادەین سندوقی دەنگدان لە سلێمانی دابنرێت، ئێمەش بۆی یەکڕیزی ناوماڵی کورد بەردەوام بێت بڕیاری داواخستنی هەڵبژاردنمان دا بۆ ٢٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ"