تەرمی پیاوێك لە نزیك تۆنێلی دەربەندیخان دۆزرایەوەو قائیمقامی قەزاكە دەڵێت، ناسنامەی دیار نییەو لێكۆڵینەوە لە روداوەكە دەكەن.
ئاوێنە: سلێمان محەمەد، قائیمقامی دەربەندیخان، ئەمڕۆ شەممە، بە میدیای پارتی راگەیاند"تەرمێک لە دوری دو کیلۆمەتر لە تونێلی دەربەندیخان بە ئاراستەی چون بۆ سلێمانی دۆزراوەتەوە و لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوەی لێدەکەن."
قائیمقامی دەربەندیخان وتیشی، "ئەوەی دۆزراوەتەوە تەرمی پیاوێکە، بەڵام هیچ ناسنامەیەکی پێ نییە و نازانرێت تەمەنی چەندە و ناوی چییە و خەڵکی کوێیە."
بەگوێرەی زانیارییەكان تەرمەكە بۆ پزیشكی داد لە دەربەندیخان گواستراوەتەوە.