وەزیری دەرەوەی سوریا دانرا
  2024-12-21       1464       

ئاوێنە: ئاژانسی هەواڵەكانی سوریا (سانا) ئاشكرایكرد، (ئەسعەد حەسەن شیبانی) وەكو وەزیری دەرەوە لە حكومەتی نوێی سوریا دانراوە.

ئاوێنە: ئەسعەد شیبانی كێیە؟
ـ ساڵی ١٩٨٧ لە پارێزگای حەسەكە لە دایكبووە.
ـ لە دیمەشق ژیاوە و ساڵی ٢٠٠٩ بەشی زمان و ئادابی ئینگلیزی لە كۆلیژی ئاداب و زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی دیمەشق تەواو كردووە.
ـ ساڵی ٢٠٢٢ بڕوانامەی ماستەری لە زانستە سیاسییەكان و پەیوەندییەكانی دەرەوە لە توركیا وەرگرتووە.
ـ ساڵی ٢٠٢٤ بڕوانامەی دكتۆرای لەهەمان پسپۆڕیی گشتیدا وەرگرتووە.
ـ لە ساڵی ٢٠١١وە چووەتە پاڵ سەرهەڵدانە جەماوەرییەكەی سوریا و ساڵی ٢٠١٧ بەشداریی لە حكومەتی رزگاریی سوریادا كردووە.
ـ پۆستی سەرۆكی ئیدارەی كاروباری سیاسی لە "دەستەی تەحریر شام" پێدراوە كە رۆڵێكی سەرەكی لە پرۆسە سەربازییەكاندا بۆ خستنی رژێمی بەشار ئەسەد هەبووە.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×