فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایدەگەیەنێت، ئەگەر تورکیا ئاگربەستی هەمیشەیی بکات، بەڕێوەبەری کۆبانێ رادەستی هێزەکانی ناخۆیی دەکەن بە چاودێری ئەمریکا.
ئاوێنە: مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە گفتوگۆیەکدا بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی وتووە، هەموو شەڕڤانانی کورد لە خاکی سوریا دەکشیننەوە، "ئەویش لەبەرامبەر ئەگەری رێککەوتنی ئاگربەستی هەمیشەیی لەگەڵ تورکیا.
عەبدی بۆ رۆیتەرزیشی ئاشکراکردووە، هێزەکانی کوردی سوریا ئامادەن بەڕێوەبەریی کۆبانێ رادەستی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیی بە چاودێریی ئەمریکا بکەن.
عەبدی لە گفتوگۆکەیەدا ئەوەشی نەیشاردووەتەوە کە کوردەکان لە سەرتاسەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ پاڵپشتی لە کوردەکانی سوریا ئاگاداری هێزەکانی سوریای دیموکرات بوونە و "ئەمە بووەتە بیانوویەک بەدەستی تورکیاوە بۆ کردنە ئامانجی کوردەکانی سوریا".
فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەوەشی خستە روو "هێزەکانی پەکەکەش لەوبارەیەوە یارمەتیان داوین، بەڵام هەسەدە هیچ پەیوەندیەکی بە پەکەکەوە نییە و دوای ئاگربەست ئەوانیش دەنێردرێنەوە بۆ خاک و وڵاتی خۆیان".