هەسەدە رایگەیاند، لە ئێستا شەڕێكی سەخت لە نزیك بەنداوی تشرین لەنێوان شەڕڤانان و چەكدارانی میلیشیاكانی سەربە توركیا بەڕێوەدەچێت و شەڕڤانان تانكێكی میلیشیاكانیان تێكشكاندوە.
ئاوێنە: ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات-هەسەدە، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا وتی، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، چەكدارانی میلیشیاكانی سەربە توركیا دبە چەكی قورس و تانك دەستیان بە هێرشێكی توند كردوە لەنزیك بەنداوی تشرین.
ئەوەشی خستۆتەڕو، شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازیی منبج بەرەنگاری هێرشەكە بونەتەوەو بەرخۆدانێكی گەورەیان لەدژیان نیشانداوەو تانكێكی میلیشیاكانیان تێكشكاندوە، بەڵام هێشتا ژمارەی كوژراو و بریندارانی میلیشیاكان نەنراوە.
هەسەدە ئاماژەی بەوەشداوە، تاكو ئەم ساتە شەڕو پێكدادانی سەخت لە ناوچەكە بەردەوامە.