برای چالاکوانێکی دەستگیرکراو لە هەولێر بێڕێزی پێدەکرێت
  2024-10-04       397       

برای چالاکوانێکی دەستگیرکراو لە هەولێر بێڕێزی پێدەکرێت و لێیدەدرێت.

ئاوێنه‌: برایەکی شێروان شێروانی رایگەیاند، “دوێنی پێنجشەممە لەکاتی رۆیشتنمان بۆ سەردانی شێروان شێروانی برام، لە زیندانی گەورانی هەولێر و سەردانی کۆمەڵێک دۆست و برادەر، ئەمڕۆ هەینی کاتێک گەڕامەوە بەرەو ئاکرێ، هێزێکی راهێنراوی جل رەش و مەدەنی بە دوو ئۆتۆمبێلەوە رێگایان لێگرتم”.

دەشڵێت، “ئەو هێزە لە ئۆتۆمبێلەکەم  دایانگرتم، ئیهانەیەکی زۆر نامەردانەیان کردم کە مەبەست لێی ترساندن و سوکایەتی بوو، وەکو ئەوەی بە دەیان و سەدان خەڵکی دڵسۆز و کوردپەروەر کراوە، لێرەوە رایدەگەیەنم بەم کارانەتان هێندەی دیکە، نابووتی ناو خەڵک و لای خودا دەبن”.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×