کۆمیسیۆن: 21ی مانگ ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن رادەگەیەنین
  2024-10-04       199       

بەرپرسێکى کۆمیسیۆن دەڵێت، رۆژی 21ی مانگ، ئەنجامی بەرایی دەنگدانی تایبەت و دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پێكەوە بڵاودەكرێنەوە.

 ئاوێنە: عیماد جەمیل، سەرۆکى تیمى رۆژنامەوانی کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکان، بە میدیای پارتی راگەیاند: ژماردنی دەنگدانى تایبەت راستەوخۆ لە  بنکە و وێستگەکانى تایبەت بەو دەنگدانە دەکرێت، بەڵام ئەنجامەکەى لەگەڵ ئەنجامی بەرایی دەنگدانى گشتى لە 21ى تشرینى یەکەم بڵاو دەکرێتەوە.

 18ى  تشرینى یەکەم دەنگدانى تایبەت بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دەکرێت. کۆمیسیۆن 747 وێستگە بۆ دەنگدانی تایبەت لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، بەغدا، نەینەوا، کەرکوک، سەلاحەدین و واست دەکاتەوە.

ژمارەى دەنگدەرانى تایبەت بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، 215 هەزار و 960 کەسن، 210 هەزار و 360یان لە بنکەى دەنگدانى تایبەتى چوار پارێزگاکەى هەرێمى کوردستان دەنگ دەدەن، ئەوانى دیکە لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەنگ دەدەن.

عیماد جەمیل وتى"تاوەکو ئێستا بڕیار لەبارەى ئەوە دەرنەکراوە چى لەو سندوقانەى دەنگدانى تایبەت دەکرێت کە لە دەرەوەى هەرێمى کوردستانن، بەڵام  ئەگەری زۆرە بگوێزرێنەوە بۆ هەرێمى کوردستان و بۆ ئەوەش بڕیارێک دەردەکرێت".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×