بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەردانێك گەیشتە بەغداو بڕیارە لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و چەند بەرپرسێكی دیكە كۆببێتەوە.
ئاوێنە: بەپێی میدیای یەكێتی، بڕیارە بافڵ تاڵەبانى لە سەردانەكەیدا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانى، سەرۆك وەزیرانی عێراق و فایەق زێدان، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق و هەروەها نوێنەرى نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراق و باڵیۆزانى ئەمریکا و بەریتانیا کۆببێتەوە.
ئاماژە بەوەشدراوە كە تەوەری سەرەکی کۆبونەوەکان گفتوگۆکردن دەبێت لەسەر چارەسەکردنی گرفتی موچەی موچەخۆرانی هەرێم، دۆخی سیاسی عیراق و ناوچەکە، کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.