وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق رایگەیاند. له داهاتویه‌كی نزیكدا كار به شێوازی نوێی كارتي به‌شه‌خۆراكی مانگانه ده‌كرێت كه له كاغه‌زه‌وه بۆ ئه‌لیكترۆنی ده‌گۆڕێت؛ ده‌شڵێت، كاركردن به‌و سیسته‌مه نوێیه له چه‌ند پارێزگایه‌ك ده‌ستی پێ كردوه.
ئاوێنە: ستار جابری، بریكاری وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ڕایگه‌یاند: له ماوه‌ی ڕابردودا ده‌ستیانكردوە به گۆڕینی كارتي به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاوڵاتیان له شێوه‌ی كاغه‌زییه‌وه بۆ شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی و تۆماركردنی نوێ و جیاكردنه‌وه و گواستنه‌وه و گۆڕینی له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ڕاگرت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوە، كاركردن به‌و سیسته‌مه نوێیه له پارێزگاكانی به‌غدا، نه‌جه‌ف، كه‌ركوك و دهۆك ده‌ستی پێ كردوه.
بریكاری وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراق وتیشی، كارته ئه‌لیكترۆنییه‌كه هه‌مان زانیارییه‌كانی كارتة كاغه‌زه‌كه‌یان تێدا هه‌ڵگیراوه و بۆ له‌مه‌ودوا هاوڵاتییان ده‌توانن به‌بێ سه‌ردانیكردنی بنكه و لقه‌كانی پسوله‌ی خۆراك، به‌ڵگه‌كانیان به شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی تۆمار بكه‌ن.
هەروەها، نوێكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م زانیارییه‌كانی ته‌واوی هاوڵاتیانی عێراق كه نزیكه‌ی 40 ملیۆن كه‌س ده‌بێت، ته‌واو بوه و ئێسته به‌رنامه‌كه به ته‌واوه‌تی بۆ كارپێكردن ئاماده‌یه و یەکێک لە سودەکانی ئه‌م سیسته‌مه ئەوەیە ڕاستییه‌كان له باره‌ی زیندو و مردوان ئاشكرا ده‌كات، بۆ له‌مه‌ودوا كه‌سانی مردو ناویان ده‌سڕێته‌وه و به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌یان نامێنێت.