لە زەڕایەن تۆمەتبارێك دەستگیرکرا کە بڕی 387 ملیۆن دیناری دزی بو
  2024-10-04       526       

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، لە زەڕایەن تۆمەتبارێك دەستگیرکرا کە بڕی 387 ملیۆن دیناری دزی بو و دانی بە تاوانەكەیدا ناوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ هەینی، لە راگەیەندراوێكدا وتی"دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە بڕی 387 ملیۆن دیناری لەماڵەکەیدا لێ دزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی بنکەی پۆلیسی زەڕایەنی سەر بە بەشی پۆلیسی شارەزورەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر ئەو پارەیەدا كە تۆمەتبار دزی بوی."

ئاماژەی بەوەشداوە " تۆمەتبار (م. ع. ف.) لەدایکبوی 1979 دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن."

© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×