وادەی دابەشكردنی هاوكاری هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە ئاشكراكرا
  2024-10-05       119       

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، بڕیارە رۆژی سێشەممە هاوكاریی هاوپەیمانان بەسەر پێشمەرگەدا دابەش بكرێت.

ئاوێنە: لیوا توانا سدیق، بەڕێوەبەری گشتیی بودجە و ژمێریاریی سەربازیی لە وەزارەتی پێشمەرگە، ئەمڕۆ شەممە، لە لێدوانێكدا وتی: بڕیارە ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ دابەشکردنی موچە، هاوکاریی هاوپەیمانانیش بەسەر پێشمەرگەدا دابەش بکرێت.

بەپێی خشتەی دابەشكردنی موچەی مانگی هەشت، موچەی وەزارەتی پێشمەرگەو یەكەكانی حەفتاو هەشتا، رۆژی سێشەممە دابەش دەكرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×