بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 28ی 9 تا 4ی 10ی 2024، زیاتر لە 11.7 ملیار دینارە كە 74%ی نەختینەیە.
ئاوێنە: بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 28ی 9 تا 4ی 10ی 2024، زیاتر لە 11 ملیارو 766 ملیۆن و 348 هەزار دینارە.
هەر بەگوێرەی ماڵپەڕەكە، لەو بڕە 8 ملیارو 701 ملیۆن و 617 هەزار دیناری واتە 74%ی نەختینەیەو هەروەها 1 ملیارو 881 ملیۆن و 685 هەزار دیناری واتە 16%ی بەشێوەی چەكەو هەروەها 1 ملیار و 183 هەزارو 46 هەزار دیناری واتە 10%ی مەقاسەیە.