بەپێی ئەنجامی كۆتایی گەڕی دوەمی خولی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئێران، مەسعود پزیشكیان زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوەو بۆتە سەرۆك كۆماری ئێران.
ئاوێنە: وتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئێران ئەنجامی کۆتایی گەڕی دوەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریی ئێرانی خستەڕو، زیاتر لە 30 ملیۆن و 500 هەزار کەس دەنگی داوە و بەپێی دەنگەکان، پزیشکیان بوە سەرۆککۆماری ئێران.
دوێنێ هەینی، گەڕی دوەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماریی ئێران بەڕێوەچو، کە زیاتر لە 61 ملیۆن و 452 هەزار کەس لە نێوخۆ و دەرەوەی وڵاتەکە مافی دەنگدانیان هەبو.
موحسین ئیسلامی، وتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئێران، ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند، لە 30 ملیۆن و 573 هەزار و 931 دەنگ، پزیشکیان 16 ملیۆن و 384 هەزار و 403 دەنگی بەدەستهێناوە و سەعید جەلیلیش بە 13 ملیۆن و 538 هەزار و 179 دەنگ، رکابەرییەکەی دۆڕاند.
مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی ئێران، له دوای ڕاگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتنی خۆی له خولی دوه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێران وتارێكی پێشكه‌ش كرد و وتی: "ده‌ستی دۆستایه‌تی بۆ هه‌مو لایه‌ك درێژ ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌مومان خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته‌ین".
پزیشكیان وتیشی"هەمومان گەلی ئەم وڵاتەین و دەبێ بۆ بەرەوپێشبردنی وڵات، سود لە توانای هەموان وەربگرین، داوای هاوكاری له هه‌موان بكه‌ین بۆ پێشكه‌وتنی وڵاته‌كه‌مان".
بەوتەی موحسین ئیسلامی 49.8٪ـی ئەو کەسانەی لە نێوخۆ و دەرەوەی وڵات مافی دەنگدانیان هەبو، دەنگیان داوە کە بەراورد بە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنەکە، رێژەی بەشداریکردن نزیکەی 10٪ زیادی کردوە.
لە گەڕی دوەمی هەڵبژاردنەکەدا، سێ جار دەنگدان درێژ کرایەوە و تاوەکو کاژێر 12:00ی شەو (بەکاتی تاران) بەردەوام بو.