عەلی باپیر ڕایگهیاند، "پارتیو یەکێتی بۆیان نییە بانگەشە بکەن، چونکە ئەوان لەحکومەتنو کەس دەستی نەگرتون كاری باش بكهن". لهئاماژهیهكیشدا بۆ یهكێتی نیشتیمانی كوردستان وتی، لایەنێک خۆی لێبۆتە ئۆپۆزیسیۆنو بیری چۆتەوە ساڵانێکە لەدەسەڵاتە.
ئاوێنه: ئەمڕۆ شەممە، لەسلێمانی ئاهەنگی بانگەشەی هەڵبژاردنی کۆمەڵی دادگەریی بەڕێوەچو، لەئاهەنگەکەدا، عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی، وتارێکی پێشکهشکرد.
عهلی باپیر وتی، "هەرێمی کوردستان لەروی ئیدارەدان و حوکمڕانیەوە هەتا بڵێی حاڵەتێکی بێسەروبەرەو دابەشبووە بۆ سەر دو دەڤەر".
وتیشی، "هەر حیزبەو لە دەڤەری خۆی، خۆی بەهەمەکارە دەزانێت و هەر جارە بۆ خۆڵکردنە چاوی خەڵکیش دروشمێک بەرز دەکەنەوە."
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری دەڵێت، "پارتیو یەکێتی بۆیان نییە بانگەشە بکەن، چونکە ئەوان لەحکومەتن و کەس دەستی نەگرتوون، بەڵام ئۆپۆزیسیۆن بۆی هەیە بڵێ وا دەکەم و بەرنامەکەی بخاتەڕو."
دهشڵێت، "یەکێک لەحیزبەکان لەبیری چۆتەوە لەماوەی ساڵانی رابردوداو بەئێستاشەوە پێکەوە لەدەسەڵات بون، بەڵام ئێستا خۆی لێ بۆتە ئۆپۆزیسیۆن".
عەلی باپیر بەتەنزەوە پەندێکی کوردی هێنایهوهو وتی، "ئەوەیە کە دەڵێ لەگەڵ گورگ گۆشت دەخواتو لەگەڵ مەڕیش شینێ دەکات."