وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومهتی ههرێمی كوردستان ماوەی پڕكردنهوهی فۆڕمی (زانکۆلاین)ی بۆ 24ی كاتژمێری داهاتو درێژکردەوە.
ئاوێنه: وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لهڕونكردنهوهیهكدا رایگەیاندووه، لەپێناو پێدانی دەرفەتی زیاتر بەدەرچوانی دوانزەی ئامادەیی بۆ ئەوانەی تا ئێستا فۆڕمی (زانکۆلاین)یان پڕنەکردۆتەوە یان تەواویان نەکردوە بەتایبەت دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی لەکەرکوک و شەنگال و خانەقین، بڕیاردرا ماوەی زانکۆلاین (24) كاتژمێری دیکە واتە تا سەعات (12)ی شەوی رۆژی یەکشەممە لەسەر دوشەممە رێکەوتی (2024/10/6) بۆ دەرچوانی قۆناغی دوانزەی ئاماەیی وەک دواین دەرفەت درێژبکرێتەوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا راشیگەیاندووه، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و پێدانی دەرفەتی زیاتر بەدەرچوانی خوێندنگە کوردییەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، کە بەهەر هۆکاربێت نەیانتوانیوە فۆرمی زانکۆلاین پڕبکەنەوە، لەئێستادا دەتوانن سودمەندبن لەم دەرفەتەو فۆرمی زانکۆلاین تەواوبکەن.
وهزارهتهكه ئاماژه بۆ ئهوه دهكات، ئەمە دواین دەرفەتەو چیتر ماوەی زانکۆلاین درێژناکرێتەوە، هەر بۆیە "داوا لەدەرچوانی قۆناغی دوانزەی ئامادەیی دەکەین، کە تا ئێستا فۆڕمی (زانکۆلاین) یان پڕنەکردۆتەوە، پێویستە لەماوەی ئەو 24 كاتژمێرەدا پەلەبکەن و تەواوی هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ پڕکردنەوەو تەواوکردنی فۆرمی زانکۆلاین."