زانا ڕەحمان دوای 10 ساڵ مانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی، نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه پۆستی قائیمقامی قەزای پێنجوێن پێشكه‌ش به‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارێزگاری سلێمانی ده‌كات و راشیده‌گه‌یه‌نێت، ماوه‌یه‌كی زۆره هیچ پرۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری بۆ سنوری قه‌زای پێنجوێن ئه‌نجام نه‌دراوه.
ئاوێنە: زانا ڕەحمان له پۆستی قائیمقامی قەزای پێنجوێن، ئەمڕۆ شەممە، له لێدوانێكدا به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، ماوه‌ی 10 ساڵه و به‌دیاریكراویش له ه 7ی ئاریی 2015ه‌وه له‌پۆستی قائیمقام كارده‌كه‌م و ئیتر له‌مه‌ودواش پێویستی به‌گۆڕانكاری هه‌یه.
وتیشی، "ماوەیەكی زۆریشە هیچ پرۆژەیەكی گرنگ و خزمەتگوزرای بۆ قەزای پێنجوێن ئه‌نجام نه‌دراوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چەندینجاریش داوامانكردوه و ئه‌وه‌ی له تواشماندابوه جێبه‌جێمان كردوه، به‌ڵام گوێمان لێنەگراوە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "له‌ئێستادا نامەی دەستلەكار كێشانەوەم ئاراستەی بزوتنەوەی گۆڕان و پارێزگاری سلێمانی كردوه، هه‌ردولاش به‌سوپاسه‌وه په‌سه‌ندیان كردوه و نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌شم له‌ڕوی ئیدارییه‌وه و له‌لایه‌ن پارێزگاری سلێمانییه‌وه ره‌وانه‌ی هه‌ولێر كراوه به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی."
سه‌باره‌ت به دیاریكردنی كه‌سێك بۆ پۆستی قائیمقامی پێنجوێن، زانا ره‌حمان ئاشكرایكرد، "دیاریكردنی كه‌سێك بۆ پۆسته‌كه ده‌وه‌ستێته سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان چونكه ئه‌و پۆسته پشكی بزوتنه‌وه‌كه‌یه."