وتەبێژی هێزەکانی 70 زانیاریی نوێ لەبارەی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگەوە ئاشکرا دەکات.
ئەحمەد لەتیف وتەبێژی هێزەکانی 70 رایگەیاند: ئەو لیستەی ناردبوومان بۆ بەغدا لەلایەن حکومەتی عێراقەوە جارێکی دیکە رەوانەی ئێمە کرایەوە و داوای کۆمەڵێک زانیارییان کردبوو کە بۆ لیستەکە زیادی بکەین.
تەواوی زانیارییەکان کە داواکراوە بۆ لیستی مووجەی کارمەندەکانمان زیادمان کردووە و رەوانەی وەزارەتی پێشمەرگەمان کردووەتەوە بۆ ئەوەی ئەوانیش رەوانەی بەغدای بکەنەوە، پێشبینی دەکرێت دوای تەواوکردنی رێککارەکان مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە دابەشبکرێت و من بە هیچ شێوەیەک نەموتووە لەم هەفتەیەدا مووچە دابەش دەکرێت.
ماوەی نزیکەی 70 رۆژە هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان مووچەیان وەرنەگرتووە.