پارتی ناوی کاندیدەکانی پێشکەشی کۆمسیۆن دەکات
  2024-07-07       1215       

 لیستی ناوی 190 کەس رادەستی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان کراون بۆ ئەوەی وەک کاندیدی حزبەکە پێشکەشی کۆمسیۆن بکرێت.

 ساناو فەرەیدوون ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان وتی: بەشێک لە شارەکان لیستی ناوی کاندیدەکانیان رادەستی مەکتەبی سیاسی کردووە و هەندێک ماون، رەنگە پێش وادەی دیاریکراو ناوەکان رادەستی کۆمسیۆن بکرێن.

پارتی لە سلێمانی 72 کاندید، لە هەولێر 64 کاندید، لە دهۆک 48 کاندید و لە هەڵەبجە 48 کاندیدی دەبێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×