خەنجەر بۆ مالیكی: تۆ بە سواری تانكی ئەمریكی هاتویت
  2025-02-09       657       

خەمیس خەنجەر، سەرۆكی حزبی سیادە، رەخنەی توند لە نوری مالیكی، سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا دەگرێت و دەڵێت: لەكاتێكدا پشتیوانی لە رژێمی بەعسی سوریا دەكات، كە رژێمی كوشتن و وێرانكردن و گۆڕە بەكۆمەڵەكان و مادە هۆشبەرەكان بوو، لەهەمان كاتدا هۆشداریدەدات لە شانە لادەرەكانی حزبی بەعس لە عێراق.

 

 ئاوێنە: خەنجەر لە كۆبونەوەیەكی جەماوەری فراواندا وتی: ئەگەر ئەوە رەهەندێكی تائیفی نیە، بۆچی لە سوریا پشتیوانی بەعس دەكەیت و لە عێراق بەلادەری ناودەبەیت و داژیەتی دەكەیت. 

خەنجەر ئاماژەی بەوەشكرد: سوریەكان لەناوخۆی خۆیان كێشەیان نیە، بۆچی بە وروژاندنی پرسی تائیفی كێشەیان بۆ بخولقێنین، كە رەنگدانەوەی لەسەر ئێمە دەبێت.

جەختیشكرد لەوەی، كۆمەڵێك هاتوون وڵاتەكەیان ئازادكردووە لە داگیركاری، بە سواری تانكی ئەمریكی و وڵاتانی خۆرئاواوە نەهاتوون، تۆ بە سواری تانكی ئەمریكی هاتوویت، رەخنە لەوان دەگرێت كە بە هێز و بازو بڕواو ئیرادەی خۆیان وڵاتەكەیان رزگار كردووە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×