بانگەوازێك بۆ پەرلەمانتارانی هاوسۆز لەگەڵ مانگرتوان: لەناو حەرەمی پەرلەمان خێمە هەڵبدەن و مانبگرن
  2025-02-10       498       

دەیان كەسایەتی داوا لە پەرلەمانتارانی هاوسۆزی مانگرتوان دەكەن فشارەکانیان زیاد بکەن و سەردانی خێمەی مانگرتوان و لێدوان لەناو ئاپۆڕای جەماوەری ناڕازی، بگوازنەوە بۆ مانگرتن و هەڵدانی خێمە لەناو حەرەمی پەرلەمان، چونکە لەوێوە هاودەنگی و پاڵپشتییەکانتان کاریگەرتر دەبن.

ئاوێنە: دەیان كەسایەتی لە چالاكوانان، رۆژنامەنوسان، پارێزەران و مامۆستایان و مامۆستایانی زانكۆ بانگەوازێك ئاڕاستەی پەرلەمانتارانی هاوسۆز لەگەڵ مانگرتوان دەكەن و دەڵێن "ئەوەی کە لە بازگەی دێگەڵە لە ڕۆژی 9/2/2025 ڕوی دا و لەو سۆنگەیەوە هێزی چەکدار پەلاماری جەماوەری ناڕازیی دا و ڕێگەی چونە هەولێری پایتەختیان لێ گیرا، وای کرد ئەرکی گەیاندنی ناڕەزاییەکان زیاتر بخرێتە سەرشانی ئێوەی بەڕێز."

هەروەها دەشڵێن"ئێوە کە بە دەنگی هەزاران دەنگدەری سەرجەم شارو شارۆچکەکان بونەتە نوێنەرو لە ماوەی ڕابردودا چەندین جار سەردانی خێوەتی مانگرتوانتان کردوەو هاوسۆزی و هاوپشتیی خۆتان بۆ مافی ڕەوای موچەخۆران ڕاگەیاندوە، توانای ئەوەتان هەیە بەجۆرێکی دیکە فشارەکانتان زیاد بکەن و بەبەرچاوی دونیا ئەو ناڕەزاییە جەماوەرییەی لەناو شەقام هەیە، لەناو پەرلەمانیش درێژەی پێ بدەن."

ئاماژە بەوەشدەدەن"داواکارین، سەردانی خێمەو لێدوان لەناو ئاپۆڕای جەماوەری ناڕازی، بگوازنەوە بۆ مانگرتن و هەڵدانی خێمە لەناو حەرەمی پەرلەمان، چونکە لەوێوە هاودەنگی و  پاڵپشتییەکانتان کاریگەرتر دەبن."

دەقی بانگەوازەكە:

بانگەواز

‎ بۆ سەرجەم پەرلەمانتارانی هاوسۆز لەگەڵ مانگرتوان

‎پەرلەمانتارانی بەڕێز

‎ئەوەی کە لە بازگەی دێگەڵە لە ڕۆژی ٩-٢-٢٠٢٥ ڕوی دا و لەو سۆنگەیەوە هێزی چەکدار پەلاماری جەماوەری ناڕازیی دا و ڕێگەی چونە هەولێری پایتەختیان لێ گیرا، وای کرد ئەرکی گەیاندنی ناڕەزاییەکان زیاتر بخرێتە سەرشانی ئێوەی بەڕێز، ئێوە کە بە دەنگی هەزاران دەنگدەری سەرجەم شارو شارۆچکەکان  بونەتە نوێنەرو لە ماوەی ڕابردودا چەندین جار سەردانی خێوەتی مانگرتوانتان کردوەو هاوسۆزی و هاوپشتیی خۆتان بۆ مافی ڕەوای موچەخۆران ڕاگەیاندوە، توانای ئەوەتان هەیە بەجۆرێکی دیکە فشارەکانتان زیاد بکەن و بەبەرچاوی دونیا ئەو ناڕەزاییە جەماوەرییەی لەناو شەقام هەیە، لەناو پەرلەمانیش درێژەی پێ بدەن. بۆیە داواکارین، سەردانی خێمەو لێدوان لەناو ئاپۆڕای جەماوەری ناڕازی، بگوازنەوە بۆ مانگرتن و هەڵدانی خێمە لەناو حەرەمی پەرلەمان، چونکە لەوێوە هاودەنگی و  پاڵپشتییەکانتان کاریگەرتر دەبن.

‎١- ڕێبین شەمامکی/ پارێزەر

‎٢- دلێر حسێن/ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر

‎٣- ئامەد پیران/ چالاکوان

‎٤- هاوکار عزەت میکە/ رۆژنامەنوس

‎٥-  هەژار ئەنوەر/ رۆژنامەنوس

‎٦- بەهزاد موحسین/ مامۆستای زانکۆ

‎٧- هیوا سەید سەلیم/ کەسایەتی سیاسی

‎٨- یوسف عوسمان عەزیز/ مامۆستا

‎٩-  فاخیر محەمەد عەبدوڵا/ مامۆستا

‎١٠- شوکراللە حمەدەمین/ نوسەر و پێشمەرگەی دێرین

‎١١- شوان صابر مصطفى/ مافپەروەر و چالاکوان

‎١٢- بەشدار عوسمان/ رۆژنامەنوس

‎١٣- سەروەر عەبدولرەحمان/ پەرلەمانتاری پێشو

‎١٤- هەڵمەت عوسمان/ مامۆستا

‎١٥- هەڵگورد سەمەد/ رۆژنامەنوس

‎١٦-  دیاری خالید/ رۆژنامەنوس

‎١٧- قادر نادر/ چالاکوان

‎١٨- مەکی ئامێدی/ چالاکوان

‎١٩- هەردی دەروێش/ رۆژنامەنوس

‎٢٠- کامەران محەمەد/ چالاکوان

‎٢١- هۆشیار عەبدوڵا/ پەرلەمانتاری پێشو

‎٢٢- ڕەنجدەر گڕاوی/ چالاکوان

‎٢٣- هێمن مەلا زادە/ رۆژنامەنوس

‎٢٤- مەحمود یاسین کوردی/ رۆژنامەنوس

٢٥- ڕێڤینگ یاسین/ پارێزەری ڕاوێژکار

٢٦- بڕوا رەسول/ مامۆستای زانکۆ

٢٧- ئیبراهیم عەباس/ رۆژنامەنوس

٢٨- ئاسۆس هەردی/ رۆژنامەنوس

٢٩- د.دلێر بلباس/ پارێزەری ڕاوێژکار

٣٠- هیوا عومەر/ چالاکوان

٣١- هیوا هادی/ مافپەروەر و جێبەجێکاری دادی

٣٢- سەرکەوت نزار/ تەلارساز

٣٣- شاگوڵ حەسەن/ چالاکوان

٣٤- گەلاڤێژ حەمزە/ چالاکوان

٣٥- مەهدی نامیق/ مامۆستا

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×