پۆلیسی هەولێر: كەسێك لەوانە دەستگیركرا كە برەویان بە هەوڵی شێواندنی ئاسایشی هەرێم دا
  2025-02-10       794       

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، دوای ئەوەی "چەند لایەنێكی دەرەوەی هەرێم هەوڵی شێواندنی ئاسایشی هەرێمیان دا، هەندێك لەو كەسانە وەكو ئامڕازی برەوپێدانی ئەو هەڵمەتە دەستنیشان كران و یەكێكیان دەستگیركرا."

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ئەمشەو دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"دوای ئەوەی چەند لایەنێکی دەرەوەی هەرێمی کوردستان هەوڵی شێواندنی دۆخی ئاسایشی هەرێمی کوردستانیان دا، بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر گەیشتە هەندێک دەرئەنجام و هەندێک لەو کەسانە وەکو ئامڕازی برەوپێدانی ئەو هەڵمەتە ناڕەوایە دەستنیشان کران، یەکێکیان دەستگیر کرا."

پۆلیسی هەولێر دەشڵێت"لە کاتێکی نزیکدا وردەکاریی زیاتر بۆ رای گشتی دەخرێتەڕو."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×