ژنێکی کورد لە سووید کوژرا
  2025-02-10       697       

دەزگای لووتکە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران بڵاوی كردەوە، ژنێکی کورد بە ناوی مامۆستا عەزیزە، كە خەڵکی هەرێمی کوردستانە لە سووید کوژرا، دەشڵێن، لەلایەن کەسێکی سویدییەوە دەستدرێژی گوللە لە خوێندنگایەک کراوە و ١١ کەس گیانیان لەدەستدا، كە یەكێكیان مامۆستا عەزیزەیە.

ئاوێنە: دەزگای لووتکە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران لە پێگەی فەرمی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک سەبارەت بە کوشتنی ژنێکی کورد لە سووید ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە ٤ـی مانگی شووباتی ئەمساڵدا لە شاری ئۆرێبرۆی وڵاتی سووید ژنێکی کورد بە ناوی مامۆستا عەزیزەی تەمەن ٦٨ ساڵی خەڵکی هەرێمی کوردستان بە ڕووداوی تەقە کردن گیانی لەدەستدا.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەلایەن کەسێکی سویدییەوە دەستدرێژی گوللە لە خوێندنگایەک کراوە، کە خوێندنگایەکی تایبەتە بە بیانیان، لە ئەنجامی ڕووداوەکە ١١ کەس گیانیان لەدەستدا، كە یەكێكیان مامۆستا عەزیزە بووە.

دەشڵین، مامۆستا عەزیزە  مامۆستای وانەی بیرکاری بووە لە وڵاتی سووید.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×